سفر: ئەو چەمکەی کە بوونی هەیە و ئەو ژمارەیە کە بوونی نییە

بەشی یەکەم
با سەرەتا بزانین یەکەم کەس کێ بوو سفری دۆزیەوە.
سومەرییەکان لە مێزۆپۆتامیا (عێراقی ئێستا) پێش نزیکەی ٥٠٠٠ ساڵ یەکەم کەس بوون کە بیرۆکەی سفری وەک نیشانەیەک دۆزییەوە (placeholder).
واتا بەم شێوەیە بوو: ئەگەر بیانویستبا بنووسن دووسەد و یەک بەم شێوەیە دەیاننووسی 2 1 واتا لەجیاتی سفر بۆشاییان بەکاردێنا کە ئەوەش جیاوازی کەمی هەبوو لەگەڵ 21 تەنها بۆشاییەک بوو بەواتای هیچ یان بەتاڵ.
وەک ژمارەیەکی سەربەخۆ:
بڕاهماگووپتا ئەستێرەناس و ماتماتیکزانی هیندی یەکەم کەس بوو کە سفری وەک ژمارەیەک پێناسە کرد.
ئەو دوو جۆر سفری دۆزیەوە:
یەکەم: سفر وەک نیشانە لە سیستەمی ژمێریاریدا (Placeholder Zero)
ئەو سفرەی کە دەیان و سەدان و هەزاران پێکدەهێنێت، بۆ نموونە لە ژمارەی 205 دا سفرەکە پیشان دەدات کە دەیانەکان بەتاڵە.
پێش ئەوەی سفر هەبێت بەم شێوەیە بوو 2 5 کە پێشتریش باسمان کردبوو تەنها بۆشاییەک بوو کە ئەوەش کێشەی دروست دەکرد، بڕاهماگووپتا چارەسەری کرد.
دووەم: سفر وەک ژمارەیەکی سەربەخۆ (Number Zero)
ئەو سفرەی کە 0 خۆیەتی بەتەنیا و واتای "هیچ" دەدات.
باسی ئەو سفرە دەکەین کە نە دەیان نە سەدان نە هیچ پێکدێنێت، کە خۆی لەبنەڕەتدا بەواتای هیچ دێت.
بۆ نموونە کە دەڵێین هیچمان نییە کەواتە 0 ماناکەیەتی.
سفر چیە؟ بۆچی دەڵێین کە سفر مانای نییە؟
ئایا بڕوا دەکەیت کە بڵێم سفر یان (0) بوونی نییە؟
لەوانەیە بەشێتم دابنێیت ئێستا یان سەرلێشێواو، بەڵام وەرە با بۆت ڕوون بکەمەوە.
سفر واتای چیە؟
لەکوردیدا سفرمان نییە، سفر وشەیەکی عەرەبیە لەبنەڕەتدا لەکوردیدا واتای (هیچ)، واتا سفر بەمانای هیچ دێت.
باشە ئێستا کەمێک ئاسانترە بۆ وەسفکردنی.
سفر واتا هیچ
هیچ چیە؟ ئایا پێتوایە هیچ چیە؟
- دەتوانیت نیشانمی بدەیت؟ - دەتوانیت هیچم بۆ بهێنیت؟ - دەتوانیت نموونەی هیچم بۆ بهێنیتە؟
کەواتە هیچ بوونی نییە؟
هیچ بوونی نییە چونکە لەبنەڕەتدا هیچ هیچە.
هیچ واتا نەبوون یان هیچ نەبوونە، هەرچیەکیش نەبوون بێت و نەبێت کەواتە بوونی نییە.
ئێستا هیچ بوونی نییە، سفریش هیچە و کەواتە سفریش بوونی نییە.
لەوانەیە ئەوە کەمێک قورس بێت هەزمکردنی چونکە ئێمە لە منداڵیەوە وامانزانیوە سفر ژمارەیە بەڵام لەبنەڕەتدا ژمارە نییە.
ئەمە چۆن دەبێت ژمارە بێت و ژمارەش نەبێت؟
سفر وەک Placeholder Zero واتا سفر وەک خۆی وەک سفر 0 ئەوا ژمارە نییە.
با بەشێوەیەکی تر باسی بکەین: ئێستا تۆ سفر پەرداغم بۆ بژمێرە، 0 بەڵێ سفر بژمێرە.
من ئێستا لە 1 تا 5 پەرداغ دەژمێرم، تۆش سفر بژمێرە:
یەک پەرداغ، دوو پەرداغ، سێ پەرداغ، چوار پەرداغ، پێنج پەرداغ.
من ژماردم، تۆش ژماردت؟ لەوانەیە بڵێیت بەڵێ کەواتە باشە.
ئێستا من دەتوانم وێنەی 5 پەرداغت نیشان بدەم، بەڵام چی دەربارەی تۆ؟ دەتوانیت سفر پەرداغم نیشان بدەیت؟ نەخێر چونکە سفر پەرداغ بوونی نییە.
با نموونەکە بەشێوەیەکی تر بکەین:
من 5 پەرداغم هەیە، هەموویم نیشاندای و دواتر هەرپێنجم شکاند، ئێستا دەتوانم چیت نیشان بدەم؟ هیچ، کەواتە سفر ژمارەیە؟
چیبوو باوەڕت نەکرد هێشتان؟
باشە بە ئێستا چەند شتێک بکەین
ئێمە چەند جۆر سفرمان هەیە؟
١. سفر لە فیزیادا
٢. سفر لە بیرکاریدا
٣. سفر لە فەلسەفەدا
سفر لە فیزیادا چیە؟
ئەو شتەی بوونی نەبێت هیچە کە خودی هیچیش بوونی نییە و هیچە.
لە ڕووی فیزیاوە سفر بوونی نییە چونکە هیچ شتێکی فیزیکی نییە کە سفر بێت، تەنانەت خێرایی و بۆشاییش سفر نییە و شتن.
بۆ نموونە سەیارەیەک ڕاوەستابێت ئەوا لەبنەڕەتدا خێراییەکەی سفر نییە، تەنۆلکەکانی جووڵاون بەڵام بە نزیکی دەڵێن نەجووڵاوە، ئەوەش بۆ ئەوەیە لە بیرکاریدا سفر بوونی هەیە.
سفر لە بیرکاریدا چیە؟
چەمکێکە بۆ پێناسەکردنی سفر یان بە پێچەوانە.
لە بیرکاریدا سفر ژمارە نییە بەڵکو چەمکێکە بۆ مانای هیچ یان نەبوون، بەڵام نەبوونێک کە لە نەبوونی ژمارەدا نەبوونە نەوەک هەر بەڕاستی نەبێت.
سفر لە فەلسەفەدا چیە؟
ئەو شتەیە کە بوونی نەبێت و نییە.
لە فەلسەفەدا: - نەبوون = بوونی نییە - سفر = نەبوون - کەواتە: سفر بوونی نییە
ئەوە فەلسەفەکەیەتی کەواتە سفریش بوونی نییە لە فەلسەفە.
ئێستا چۆن دەتوانین شتێک کە بوونی نییە وەک "ژمارە" دایبنێین بکەین؟
بەڵێ نابێت ژمارە بێت بەڵکو چەمکێکە.
بەشی دووەم
لێرە دەمەوێت بابەتەکە کەمێک ئاڵۆز بکەم بە پرسیارێک
زەوی پێش دروستبوونی بوونی نەبوو، کەواتە زەوی نەبوون بوو، نەبوونیش بوونی نییە، کەواتە زەویش بوونی نییە؟
پرسیارێکی سەیرە وایە؟
لە ڕاستیدا کاتێک زەوی دروست بوو، لە شتێکەوە دروست بوو (تەپوتۆز، گاز، وزە) نەوەک لە هیچەوە.
ئەو شتانە پێشتر بوونیان هەبوو.
کەواتە: زەوی لە نەبوونی ڕەهاوە نەهاتووە، بەڵکو لە شێوەیەکی ترەوە.
چی دەربارەی بۆشایی؟ بۆشاییش بەتاڵە و هیچی تێدا نییە، کەواتە بۆشاییش بوونی نییە؟
نا، بەڵکو لە ڕووی زانستی مۆدێرنەوە بۆشایی بەتاڵ نییە، ئەمە یەکێکە لە سەیرترین دۆزینەوەکانی فیزیای کوانتم.
بۆشایی کوانتمی چی تێدایە؟
بۆشایی کوانتمی شوێنێکی بەتاڵی سادە نییە، بەڵکو شەپۆلە کەمیگرەوە کاتییەکان و تەنۆلکەکانی تێدان کە بەردەوام لە کێڵگەی کوانتمدا دەردەکەون و ون دەبنەوە وەک تەنۆلکەی میجازی.
تەنۆلکە میجازییەکان (Virtual Particles):
لە میکانیکی کوانتمدا، بۆشایی بە ڕاستی بەتاڵ نییە بەڵکو پڕە لە لەرزینە کوانتمییەکان، ئەم لەرزینانە بریتین لە دروستبوون و نەمانی بەردەوامی جووتە تەنۆلکە-پادتەنۆلکە، ئەمە لە کاتێکی زۆر کورتدا ڕوودەدات کە ناتوانرێت ڕاستەوخۆ چاودێری بکرێن.
ئەم تەنۆلکە میجازییانە لە بۆشاییەکەوە خۆیان سەرهەڵدەدەن، وزە لە بۆشاییەکە قەرز دەکەن پێش ئەوەی بەخێرایی ون بنەوە.
تەنانەت "بەتاڵترین" شوێنیش پڕە لە چالاکی.
وزەیەکی بنەڕەتی هەیە کە ناتوانرێت لابدرێت کە پێی دەوترێت کەمترین ئاستی وزە (zero-point energy).
زانست دەڵێت: "ئەوەی ئێمە پێی دەڵێین 'بۆشایی' بە ڕاستی بەتاڵ نییە."
بۆشایی بریتییە لە: - کەمترین دۆخی وزە (بەڵام وزەی هەیە!) - دەریای لەرزین و تەنۆلکەی میجازی - بوونێکی کوانتمی
کەواتە: بۆشایی بوونی هەیە، بەڵام بە شێوەیەکی کوانتمی.
ئەم دۆزینەوەیە یەکێکە لە سەیرترین دەرئەنجامەکانی زانستی مۆدێرن: هیچ شوێنێک بە ڕاستی بەتاڵ نییە، کەواتە بۆشایی شتە نەوەک هیچ.
ئەگەر دوو پلێتی کانزایی زۆر نزیک لە یەکتر دابنێیت، هێزێکی کشانی بچووک لە نێوانیاندا دروستدەبێت بەهۆی لەرزینەکانی بۆشایی لە نێوانیاندا.
ئەمە سەلمێندراوە و تاقیکراوەتەوە، واتە بۆشایی بە ڕاستی شتێکی تێدایە.
کورتەیەکی فەلسەفی
نەبوون ناتوانێت لە شوێنێکدا بێت کە بوونی هەبێت، و بۆشاییش نەبوون نییە و شتی تێدایە، کەواتە بۆشایی نەبوونی تێدا نییە یان بەواتایەکی تر بۆشایی شتێکی تێدانیە بەناوی هیچ، بەڵکو پڕە لە شت.
سفر لە ڕاستیدا بوونی نییە!
ئێمە تەنها وا دەکەین وەک بوونێک مامەڵەی لەگەڵ بکەین.
با ڕوونی بکەمەوە:
سفر "ژمارە" نییە، "چەمکە"
سفر بریتییە لە: - ناوێک بۆ نەبوون - هێمایەک بۆ هیچ (٠) - ئامرازێکی بیرکاری بۆ وەسفکردنی نەماوە یان هیچ
ئەمەش لەبەر ئەوەیە ئەمە پێدەوترێت، چونکە لە نەبوونی هەر شتێک شتێکی تر دەبێت هەبێت وەک: - "سارد" = نەبوونی گەرمییە - "تاریکی" = نەبوونی ڕووناکییە - "سفر" = نەبوونی ژمارەیە
ئەنجام
ئەوانەی باسمان کرد زۆربەی دژی سفر بوو، بەڵام ئەوە بزانن ئەگەر سفر بوونی نەبا ئەوا بیرکاری لە شوێنێکی زۆر سەرەتایی دەوەستا و بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە نەدەبینی و کۆمەڵەها داهێنانی فیزیایی و تەکنەلۆژی بوونی نەدەبوو، بۆیە دەبێت سوپاسی خودا بکەیت کە بیرکاری بەشێوەیەکی چەمکی وەسفی سفری کردووە.
