سیمبۆلیزم
وەک چۆن مندال فێری قسەکردن دەبێت کاتێک ئاژەڵێک دەبینێت کە چوار پێ و کلکێک و دەوێکی درێژی هەیە حەوە حەو دەکات ئێمە پێدەڵێن سەگ ئەوا ئەویش هەمان شت دەکات دەلیت سەگە سەرەتاکان ئەگەر گورگ یان ڕیویش ببینێت لەوەیە بڵێت سەگە لەبەر ئەوەی ئەو سیمبوولانەی کە ئەو مندالە وردی گرتوە ئەوەیە کە چوار قاچ و کلکێک و دەوێکی درێژی هەبێت و حەوە حەو بکات لەوەیە هەمان شت لە گورگ و ڕیویش ببینێت کە بەلای ئەوەوە هەمان شت بێت کەوایە ئەم سیمبولانەی لە هەر شتێک بینی دەڵیت ئەوە سەگە چوار پێ + کلکێک + دەوێکی درێژی + حەوە حەو = سەگ🐕
ئەوەی باسمان کرد هەمان شتە بۆ AI ژیری دەستکرد لەکاتی فێربووندا وادەکات وەکمنداڵێک کە فێردەبێت بەڵام بەشێوەی خۆی بۆنمونە:
if( چوار پێ == ڕاستە && کلکێک == ڕاستە && دەوێکی درێژی ==ڕاستە && حەوە حەو == ڕاستە){ جۆری ئاژەڵ = "سەگ"; خاسیەت = ["وەفادار", "پێویستی بە خواردن", "یاریی دەکات"]; } if(ئاژەڵ == "سەگ" && کات == "نانخواردن"){ وەڵام = "کاتی خواردنی سەگە"; }
تەنیا جیاوازیەکە ئەوەیە مرۆڤ بە یەک وشە دەیناسێتەوە ئەویش سەگ بەڵام کۆمپیتەر بە کۆد "سەگ" 0101001 باینەری
هەردووکیان کۆمەڵێک سیمبول و یاسایان هەیە بۆ ناسینەوە بەڵام سیمبولەکانیان جیاوازە بۆ هەمانشت
بۆیە کاتێک AI لە ئاستی فێربوون دایە ئاساییە وەک منداڵ هەڵە بکات تا ئەویش سیمبولی نوێ دەدۆزێتەوە بۆ جیاکردنەوە و ناسینەوەی سەگ و ڕیوی و گورگ دوای فێربوونی زیاتر چوار پێ + کلک + دەو + لە ماڵەوە دەژی + مرۆڤی خۆشدەوێت = "سەگ" چوار پێ + کلک + دەو + لە دارستان + ترسناک = "گورگ" چوار پێ + کلک ئاڵ + دەو + زیرەک + بچووک = "ڕیوی"
