Skip to content
← All writings

هەست دەکەم و نیم

هەست بە تەنیای دەکەم و تەنیا نیم هەست بە خەمۆکی دەکەم و خەمۆک نیم هەست دەکەم و هەویش نیم

هەست بە تەنیای دەکەم و تەنیا نیم

هەست بە خەمۆکی دەکەم و خەمۆک نیم

هەست ماندووی دەکەم و ماندوو نیم

هەست بە برسیەتی دەکەم و برسی نیم

هەست دەکەم و هەویش نیم

هەست بە گومانێک دەکەم و دڵنیا نیم

هەست بە دوورییەک دەکەم و دوور نیم

هەست بە شکستێک دەکەم و شکاو نیم

هەست بە قەیرانێک دەکەم و لە قەیران نیم

هەست بە ون بوونێک دەکەم و ونبووم نیم

بەڵام بۆنا چێناڵێ وایە؟

چێ ناڵێ من تەنیام؟

چێ ناڵێ من خەمۆکم؟

چێ ناڵێ من ماندووم؟

چێ ناڵێ برسیم؟

چێ ناڵێ من گومانبارم؟

چێ ناڵێ من لە خۆم دوورم؟

چێ ناڵێ من تێکشکاوم؟

چێ ناڵێ من لە قەیراندام؟

چێ ناڵێ من ونبووم؟

نازانم کێ دەزانێ لەوانەیە وابێ؟

بەڵام ئەوەی دڵنیام ئەوەی

تا ئەوکاتەی خۆم نەناسی

ئەو هەستانەم بەدەست نەهێنا

تا ئەوکاتەی ڕووبەڕووی ئاوێنەکەم نەبوومەتەوە

تا ئەوکاتەی نەمزانی من کێم

تا ئەوکاتەی دەنگی ناوەوەی خۆمم نەبیست

ئەو درۆیانەم بە ڕاستی نەزانی

بەشە بۆچی؟

بۆچی ئەو هەستانەم زانی؟

بۆچی بە درۆ ژیام؟

بۆچی پەردەی لەسەر پەردە دانام؟

بۆچی خۆمم لە خۆم شاردەوە؟

بۆچی نازانم کێم بەڵام هەمووان دەزانن کێم؟

نازانم لەوانەیە ئەوەش هەستێک بێت کە ئەو هەستانەی نیشان دام

لەوانەیە ئەمەش بەشێک بێت لە گەشتەکە

لەوانەیە ئەمە بێت ڕێگای گەیشتن

لەوانەیە ون بوون، دۆزینەوە بێت

لەوانەیە شکان، بنیاتنانەوە بێت

یان هەربەڕاستی گەیشتمە ئاستێکی تر؟

یان ئەمە ڕووناکبوونەوەیە؟

یان ئەمە دەرگای نوێیە کە کرایەوە؟

یان ئەمە من... بەڕاستیم؟

یان هێشتا لە گەشتەکەدام بۆ گەیشتن بە من؟