چوار پارچە، یەک دڵ
چوار پارچە، یەک دڵ
نازانم لە کام برینەوە دەست پێ بکەم لە ڕۆژهەڵات کە کۆڵبەران لەنێوان بەفر و گوللەدا دەکوژرێن و خەڵکیش لەسەر شەقام بۆ مافەکانیان خوێنیان لەسەر بەردی سنوور و شەقامەکان دەبێتە سروود سروودێک کە کەس گوێی لێ ناگرێت
لە باشوور کە هێشتا بۆنی ژەهر لە هەناسەی باکانمان دەبیسترێتەوە هەڵەبجە هەنووکە لە خەو دەترسێت چاوەکانی لە سێبەر ژەهر دەبینێت
لە باکوور کە زمانمان تاوانە گۆرانییەک دەبێتە حوکمی زیندان لەیلا زاراوە و سیاسەت دەکات و تاوانی بۆ هەڵدەبەستن
لە ڕۆژئاوا کە زەیتوونەکانمان بەبێ گوناه لە قەد دەبڕێنەوە عەفرین بێ خاوەن مایەوە و شێخ مەقسوود لە دووکەڵدا دۆزرایەوە یەکێک دزرایەوە، ئەوی دیکە ئەمڕۆ دەسووتێت وەک منداڵێک کە هەموو ڕۆژێک دایکێکی لە دەست دەدات
نازانم بۆ کام دایک گریان ببارێنم هەموویان یەک دایکن بە چوار ناو، چوار شار، چوار سنوور بەڵام یەک سکاڵا، یەک ئاخ، یەک فرمێسک ئەو دایکەی چاوەڕێی کوڕەکەی لە سێدارەکەیە ئەو دایکەی هێشتا جلوبەرگی منداڵە ئەنفالکراوەکەی دەماچێت ئەو دایکەی نامەی کچەکەی لە زیندانەوە دێت ئەو دایکەی منداڵەکەی لەژێر وێرانەکان گەڕان دەکات هەموو ئەم دایکانە یەک دایکن ناوی کوردستانە
