کۆنێکشۆنیزم
بەشی یەکەم
لە پۆستی پێشوو باسی سیمبۆلیزم کرد بەشێوەیەکی زانستی و ساکار کە چۆن AI لەڕێگای سیمبۆلیزم فێردەبێت
بەڵام ئەوەی باسم کرد تەنیا بۆ بەشێکی سادەی AI بوو شتێکی گەرەتر هەیە لە سیمبۆلیزم ئەویش کۆنێکشۆنیزمە لەوەیە ئەوەیان کەمێک زیاتری بوێت تا تێدەگەی بەڵام هەوڵ دەدەم کە بەسادەیی تێت بگەیەنم
مێشکت مرۆڤ لە ملیۆنەها نیۆرۆن (دەمارە خانە) پێکدێت کاتێک کە تۆ بیر لە شتێک دەکەیەوە ملیۆنەها پەیوەندی لەنێو دەمارە خانەکان ڕودەدات کۆنێکشۆنیزم دەیەوێ هەمان شت بکاتەوە
بۆنمونە لەم وێنەیەی خوارەوە کە Input ئەو زانیارەی تۆ کە دەیدەی بە AI دەچیتە ژورەوە بۆ ناو نێورۆنەکانی input دواتر بەهۆی بەسترانەوەیان بە نێورۆنەکانی دیکە زانیاریەکان دەگوازنەوە هەر نێورۆن برێک زانیاری وەردەگرێت کە بڕەکەی لەنێوان 0 بۆ 1 هەرچەندە ژمارەکە لە 0 نزیکبێت ئەوەندە زانیاری کەمتر وەردەگرێت وە هەرچەندە ژمارەکە لە 1 نزیک ببێتەوە ئەوەندە زانیاری زیاتر وەردەگرێت ئەو ژمارانە هەڕەمەکی دانادرێن بەڵکوو لەڕێی هاوکێسەیەکەوە دادەندرێت کە ئەوە کەمێک ئاڵۆزە بۆ پۆستەکانی داهاتوو زیاتر و زیاتر باسی لێوە دەکەین
لەوانەیە ئێستا پسیارێکت بۆ دروست بێت ئەویش ئەوە بێت کە باشە ئەگەر لەکۆتای ژمارەیەکمان بۆ دەرچو کە 0 و 1 نەبوو؟ خۆ کۆمپیوتەر بە 0 و 1 کاردەکات لێرەدا هاوکیشەیەک هەیە کە وادەکات هەمووکات ئەو ئەنجامەی داردەچێت 0 یان 1 بێت
تا ئێشتا ئێمە لە input با ئێستا بچین بۆ Hidden Layer یان چینی شاراوە لەوەیە ئەم ناوە بەلاتەوە سەیربێت بەڵێ ئەمە ناوەکەیەتی کە چینێکە نێورۆنی تێدا زیاتر و زیاتر تێدا کۆبۆتەوە لێرەدا ئەو زانیاریانەی تۆ کە داوتە بە AI بۆ ئەوەی وەڵامت پێبدات پڕۆسێس دەکرێت بەڵام پڕۆسێسێکی ئاسایی نا پڕۆسێشەکی زۆر ئاڵۆز نزیک لە پڕۆسێسکردن و پەیوەندی دەمارە خانەکانی مێشکی مرۆڤ لێرەدە ئەگەر بتەوێ کوالێتی ئەنجامەکەت باشتر بێت دەبێت نێورۆنی زیاتر و زیاتر لە چینی شاراوە زیاد بکەی وە هەر زیاتر کردنێکی نێورۆن پڕۆسێسەکە زیاتر دوادەخات و شێوازەکانی گواستەنەوی زانیاری زایاتر گۆڕانکاری بەسەر دێت
لێرەدا دوای ئەوەی زانیاریەکانت لە چینی شاراوە تەواو دەبن ئەنجامێکت پێدەدات و دەچێتە Output کە ئەوە کۆتا خاڵە کە ڕودەدات ئەوەی باسمان کرد پێدەڵێن سندوقی ڕەش
بەشی دووەم
یەک شت هەیە کە باسم نەکرد لە Hidden Layer یان چینی شاراوە ئویش ئەوە بوو کە کەس نازانێت کە چی لەناوەوە دەگوزەرێت و کەس تێناگات چۆن کاردەکات لەوەیە ئێستا ئەوەت پێسەیر بێت بەڵام ئەوە ڕاستیەکەیە تەنانەت زانایانی بواری AI نازانن چۆن کاردەکات و چیدەگوزەرێت پڕۆگرامەرەکان هەمووکات دەڵێن کە "من 1000 نیۆرۆنم دروست کرد و بە یەکەوە بەستمەوە ملیۆن وێنەی سەگم پێدا ئێستا سەگ دەناسێتەوە بەڵام نازانم چۆن!" باشە لێردا پسیارێک دروست دەبێت کەوایە چۆن کۆنێکشۆنیزم دروست کراوە کە نازانن چی لەناوەوەی دەگوزەرێت؟
با بە نمەنەیەک بۆت باس بکەم تۆی (دایک/باوک) منداڵەکاتان کاتی خوێندنی هاتوە بۆیە تۆ دەینێری بۆ قوتابخانە وە کتێبی بۆ دەکڕی مامۆستای بۆ هەڵدەبژێری بەڵام نە تۆ (دایک/باوک) نە مامۆستاکە نە کەس نازانن چی لەمێشکی ئەم منداڵە دەگوزەرێت ئەگەر منداڵەکەت پسیارێکت لێبکات بۆنمونە بڵێت (دایکە/باوکە) چۆن من فێربووم کە 1+1=2؟ چۆن وەڵامی دەدەیەوە؟ لەوەیە بڵێی کە فێربووی بۆیە بەڵام ئایە دەزانی کە چۆن ئەم فێربوونە لەمێشکی ڕویدا؟ هەمان شت بۆ بۆ ئەمەش
دەمەوێت کۆتای بە بابەتەکە بهێنم بە جیاوزیەکی نێوان connectionism/کۆنێکشۆنیزم و symbolism/سیمبۆلیزم و مرۆڤ
سیمبۆلیزم بەم شێوەیە کاردەکات "سەگ" → [(چوار پێ && کلک)if] → وێنەی سەگ
کۆنێکشۆنیزم بەم شێوازە کاردەکات "سەگ" → [ملیۆنەها حیساب نهێنی] → وێنەی سەگ
مرۆڤ چوار پێ + کلک = سەگ
