ئەکشۆنیزم
ئایا باوەڕت وایە کە فێربوون لە "هەڵەکردن"ەوە دەست پێدەکات؟
سەیر نیە کە منداڵێک چۆن لە کەوتنەوە فێرە ڕۆیشتن دەبێت؟
ئەو لە یەکەم جار دەکەوێت بەڵام دووەم جار کەمێک بەرزتر ڕادەوەستێت سێیەم جار هەنگاوێک دەنێت چوارەم جار دوو هەنگاو... تا ئەوەی لە کۆتاییدا بە بێ بیرکردنەوە ڕۆیشتن بۆی دەبێتە شتێکی ئاسایی
ئەمە تەنیا بۆ منداڵ نیە ئەمە نهێنی هەموو فێربوونێکی ڕاستەقینەیە!
ئەم فەلسەفەیە کە ناوی ئەکشۆنیزمە شۆڕشی AI ی کردووە
ئەکشۆنیزم یان Actionism دەڵێت کە ژیری ڕاستەقینە لە کردەوەدایە نەوەک بیرکردنەوە بە سادەیی "سیمبۆلیزم": فێردەبم ئەوکات ئەنجامی دەدەم Think first then act ( بیربکەوە دواتر کاربکە)
"کۆنێکشۆنیزم": وەک مێشکی مرۆڤ کاردەکەم ئەوکات ئەنجامی دەدەم Process like brain then act (وەک مێشک پڕۆسێس بکە دواتر کاربکە)
"ئەکشۆنیزم": کاردەکەم ئەوکات فێردەبم Act first learn from action ( کاربکە لە کردارەوە فێربە)
پێشتر باسمان لە سیمبۆلیزم کرد کە چۆن کاردەکات بۆنمونە: if (قاچ چەپ == بەرەو پێشەوە && قاچ ڕاست == لە شوێنی خۆی) { کردار = "هەنگاوێک"; } if (هەنگاو == دووبارە) { کردار = "ڕۆشتن"; }
وە باسمان لە کۆنێکشۆنیزمش کرد کە چۆن کاردەکات "هەنگاونان" → [ملیۆنەها حیساب نهێنی] → هەوڵدان بۆ ڕۆیشتن
بەڵام ئەکشۆنیزم بەتەواوەتی جیاوازە دەکەوێت → هەوڵدانی منداڵ بۆ ڕۆیشتن کەمێک ڕادەوەستێت بەڵام ناتوانێت بڕوات → منداڵەکە دووبارە هەوڵدەدات هەنگاوێک دەنێت → منداڵەکە دووبارە هەوڵدەدات ئێستا بەباشی دەرووات → منداڵەکە بەردەوام دەبێت لە هەوڵدان
1- فەلسەفەی ئەکشۆنیزم: نابێت سەرەتا هیچ داتایەکمان هەبێت دەبێت هەوڵ لە ژینگەی دەوروبەرمان بدەین دواتر هەوڵەکانمان بکەین بە داتا بۆ فێربوونی خۆمان دواتر ئەو هەوڵانەی کردوومانن دووبارە جێبەجێی بکەین بەشێوەیەکی جیاواز و داتای نوێ بەدەست بهێنین
2- وەهاروەها ئەکشۆنیزم دەڵێت بۆ ئەوەی فێری شتێک بیت دەبێت بیکەیت ڕۆبۆت نابێت فێری "ڕۆشتن" بێت تا ئەوەی خۆی هەوڵنەدات بڕۆیت
3- هەڵەکان باشترین مامۆستان کاتێک هەڵەدەکەی زیاتر فێردەبێت کاتێک سەرکەوتوودەبێت ئەو کردارە دووبارە دەکاتەوە
با نمونەیەکی تر بهێنینەوە بۆ ئەوەی جوانتر تێبگەین ڕۆبۆتێک دەیەوێ فێری تۆپی پێ ببێت
ڕۆژی یەکەم: بە هێزی زۆرەوە تۆپەکە دەهاوێژێت زۆر دوور دەچێت دەرئەنجام: "هێزی کەمتر بەکاربهێنە"
ڕۆژی دووەم: بە هێزی کەمترەوە دەیهاوێژێت کەمێک نزیک دەکەوێت بەڵام ناگات دەرئەنجام: "هێز کەمێک زیادبکە"
ڕۆژی سێیەم: دووبارە ڕۆژی چوارەم: دووبارە ڕۆژی پێنجەم: دووبارە ....
ڕۆژی دەیەم: بە هێزی تەواو دەیهاوێژێت دەکەوێتە گۆڵ دەرئەنجام: "ئەم هێزە بەکاربهێنە"
بەکوردی و بە کورتی ئەکشۆنیزم دەڵێت بیکە و بیبینە ئەگەر ئەنجامەکەی باش بوو دووبارەی بکەوە ئەگەریش ئەجامێکی خراپی هەبوو دووبارەی مەکەوە ژینگەیەکی "پاداشت" یان "سزا"ت دەداتێ
ئەگەر ئێستا شێوە زانستیەکەی باس بکەی بەم شێوەیەی Agent → کەسی کە فێردەبێت Environment → ژینگەی کارکردن State (S) → دۆخی ئێستا Action (A) → کردارەکە Reward (R) → پاداشت/سزا
Q(s,a) = Q(s,a) + α[r + γ max Q(s',a') - Q(s,a)] مانای ئەمە Q(s,a) = نرخی کردارێک لە دۆخێکدا α = ڕێژەی فێربوون (Learning Rate) r = پاداشت γ = گرنگیدان بە داهاتوو (Discount Factor)
با بەشێوەیەکی پڕۆگرامینگ باسی بکەین try کردارێک observe ئەنجام if ئەنجام باشە then ئەم کردارە زیاد بکەوە if ئەنجام خراپە then ئەم کردارە کەم بکەوە
